zagros news agency

ڕەیان کۆندال کۆتایی بە “House of the Dragon” دەهێنێت

بەرهەمهێنەری سەرەکی زنجیرەی “House of the Dragon” ڕەیان کۆندال بڕیاری دا، دوای کۆتایی هاتنی وەرزی 4ی ئەم بەرهەمە واز لە کارکردن لە زنجیرەکە و بەرهەمە لاوەکییەکانی دیکەی بەستراوە بە جیهانی “Game of Thrones” بهێنێت.

 

ڕووداوەکانی زنجیرەی “House of the Dragon” نزیکەی 200 ساڵ پێش زنجیرەی “Game of Thrones” ڕوودەدەن. چیرۆکەکە لەبارەی ململانێی بنەماڵەی تارگاریانە لەسەر دەسەڵات کە بە سەماکەی ئەژدیهاکان دەناسرێت.

 

دوای پێشاندانی وەرزی 3 لەم ساڵدا، دیاریکرا وەرزی 4 کۆتا وەرزی زنجیرەکە دەبێت.

 

ڕەیان کۆندال لەبارەی ئەگەری کارکردنی لە بەشێکی دیکەی بەرهەمەکانی جۆرج ئاڕ ئاڕ مارتن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هەموو ئەو بابەتانەی پێویست بوون لەبارەی ئەژدیهاکان و بنەماڵەی تارگاریان وتوونی.

 

ئەم هونەرمەندە ڕایگەیاند، هیچ پلانێکی نییە بۆ بەردەوامبوون لەم بەرهەمەدا. ڕەیان کۆندال پەیوەندی کرد بە کۆمەڵێک ئەستێرەی دیکەی وەک ئیمیلیای کلارک کە پێشتر ڕایانگەیاندبوو دوای کاری ئەکتەری لە ڕۆڵی دێنیریس تارگاریان ناگەڕێنەوە بۆ ئەم جیهانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق له‌ یه‌كێك له‌ گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا 21 ملیار دینار گه‌نده‌ڵی كردووه‌

سەڵاح

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی: چەند تۆن ماددەی ئەتۆمی لە سووریا دۆزرایەوە

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. مانسیتی سپارتا پراگای تێکشکاند و ناردیە ماڵەوە

یاسین