zagros news agency

کەشناسی : پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە شەپۆلێکی تری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە.
کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی (21-08-2026):
ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لەنێوان (10 – 20) کم/ک کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەکەشی بەرەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت. مەودای بینین جێگیرە و لەنێوان (8 – 10) کم دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبنەوە.
کەشوهەوای سبەی شەممە (22-08-2026):
بۆ سبەی شەممە، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵە هەور لە ئاسماندا. خێرایی و ئاراستەی با و مەودای بینین وەک ڕۆژی پێشوو بە جێگیری دەمێننەوە. بەڵام پلەکانی گەرما بە (1 تا 2) پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە شارەکان:
  • هەولێر: ئەمڕۆ 41 | سبەی 43 پلە
  • سلێمانی: ئەمڕۆ 39 | سبەی 40 پلە
  • دهۆک: ئەمڕۆ 41 | سبەی 41 پلە
  • زاخۆ: ئەمڕۆ 42 | سبەی 43 پلە
  • چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 41 | سبەی 42 پلە
  • هەڵەبجە: ئەمڕۆ 40 | سبەی 42 پلە
  • ئاکرێ: ئەمڕۆ 42 | سبەی 42 پلە
  • پیرمام: ئەمڕۆ 37 | سبەی 37 پلە
  • حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 32 | سبەی 32 پلە
  • گەرمیان: ئەمڕۆ 45 | سبەی 46 پلە
بەپێی ئەم پێشبینییە، ناوچەی گەرمیان بە تۆمارکردنی 46 پلەی سیلیزی لە ڕۆژی شەممەدا، گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: لە کابینەی نۆیەمدا 138 هەزار کرێکار دەستەبەر کراوە

سەڵاح

دەم پارتی: ئۆجەلان کۆتایی ئەم مانگە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە

سەڵاح

هەرێمی کوردستان دەچێتە کۆنفڕانسی وەبەرهێنانی عەرەبی – ئەفریقی

یاسین