zagros news agency

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازیی له‌ باڵيۆزى توركيا دەکات

 

ئه‌مڕۆ سێشەممە‌ 10/21، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوای لە ‌ ئانڵ بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای جەختکردنەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا.

باڵيۆزى توركيا ، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆژە و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا لە سەرۆکی حکومەت کرد و بەتایبەتیش ئاماژەی بە پڕۆژەی ڕووناکی و پڕۆژەکانی پاراستنی ژینگە و پشتێنەی سەوزایی و دابینکردن و گەیاندنی خزمەتگوزاریی ئاو کرد.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، باس لە ڕێککەوتنی سێ لایەنەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە ببێتە ڕێگەخۆشکەر بۆ دەرچوونی یاسای نەوت و گاز لە خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی پێنج دەخرێتە روو

یاسین

تورکیا..ز لە ٢٤ کاتژمێردا نۆ کەس کورژاون

سەڵاح

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش دەکات

دڵشاد