zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

ئاگادارى شوفێران و هاوڵاتییان دەکەینەوە، لە پێناو بەرژەوەندى گشتیی و کەمکردنەوەی ئاستەنگى هاتووچۆ و جموجۆڵ و جوڵەی بازرگانی، بڕیاردرا بە کردنەوەی “تونێڵی پیرمام” بە ڕووی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بە پابەندبوونیان بە کێشی ڕێگا پێدراو و بارنەکردنى کێشی زیادە، کە لە ئێستادا زۆربەی ڕێگا سەرەکیەکان بە ڕووی هاتووچۆکردنیان داخراوە و بەشێک لە ڕێگا جێگرەوەکانیش گونجاونین، ئەو بڕیارە تا ئەوکاتەیە کە ڕێگای گونجاویان بۆ دابین دەکرێت، هەروەها لە ڕۆژانی هەینی بۆماوەی (24) کاتژمێر ناتوانن بە تونێڵی پیرمام هاتووچۆ بکەن و لە بۆنە و پشووەکانیش ڕێگە پێدراونین، داواش لە شوفێرانی بارهەڵگر دەکەین لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و سەلامەتی هاتووچۆ و ڕێگاو بانەکان پاندی ڕێکار و ڕێنماییەکان بن.

پارێزگای هەولێر
2024.5.11

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیا‎ندراوێک لە مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای ‎کەرکووک-گەرمیان

گوران

بەردی بناغەی پڕۆژەى کردنەوەی شەقام و تێکەڵەرێژی لە کەرتی 48ـى بەحرکە دانرا

سەڵاح

کۆتاییهێنان بە گەشەی هەڕەمەکی؛ ماستەرپلانی 2050ی پایتەخت کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

سەڵاح