zagros news agency

کار بۆ دامەزراندنی ئەم توێژە دەکرێت

 لە وەزارەتی خوێندنی باڵا نووسرا بۆ زانکۆ حکوومییەکان کرا، بۆ ناردنی ناوی یەکەمەکانی زانکۆکان و بەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێت: “10هەزار یەکەمی زانکۆكان هەیە و زانیارییەکان و ناویان بۆ بەغدا دەنێردرێ.”

لە نووسراوێکدا، کە لە 8ی 5ی 2024، لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان دەرچووە ، داوا لە گشت زانکۆ  حکوومییەکان کراوە، ناو و زانیاریی سێ یەکەمەکانی ساڵانی 2017 بۆ  2018 تاوەکوو ساڵی 2022 بۆ 2023، بنێرن.

بەپێی نووسراوەکە، دەبێت لەم هەفتەیە ناوەکان بنێردرێنەوە وەزارەتەکە.

داوا کراوە ناوی چواریی یەکەمەکان، لەگەڵ ناوی زانکۆ و کۆلیژ و بەش و جۆری بڕوانامە و ساڵی دەرچوون و بڕی مووچە و ناونیشانیان بنێردرێ.

د. توانا نه‌جه‌ف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگەیاند: “ناوی یەکەمەکانی زانکۆی ئەو چەند ساڵەمان کردووە، بۆ ئەوەی بزانین چەند پارە بۆ  دامەزراندنیان پێویستە و ناوەکانیش بۆ بەغدا دەنێرین.”

ئاماژەی بەوەش دا: “ژمارەی ئەو یەکەمانە زیاتر لە 10 هەزار کەسە و لە هەوڵداین بۆ دامەزراندنییان.“

توانا نه‌جه‌ف ئاشکراشی کرد، سبەی رۆژی یەکشەممە 12ی ئایار، بۆ هەمان پرس کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە بەشداریی بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی زانکۆ حکوومییەکان بەڕێوە دەچێت

تاوەکوو ئێستا سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکوومییەکانی چەند ساڵێک لە لایەن هەرێمی کوردستان دامەزرێندراون.

شوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بارمتەیەکی ئیسرائیلی بۆ هۆی کەمی خۆراک و دەرمانەوە گیانی لەدەستدا

سەڵاح

لە سنوورى پارێزگاى هەولێر… بە گوژمەى (130 مليار دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانی پارێزگا، چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریى جێبەجێدەکرێت

دڵشاد

په‌يامى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى سووريا

دڵشاد