ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لیكێنك بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان راگه‌یه‌نرا

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین 24 هه‌لی دامه‌زراندن بۆ ده‌رچووانی كۆلیژ و په‌یمانگه‌ پزیشكییه‌كان راگه‌یه‌نرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی راپه‌ڕین رایگه‌یاند: بە مەبەستی پێشکەشکردنی زیاتری خزمەتگوزاری تەندروستی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین، 24 هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست کە دەرچووانی کۆلێژی پەرستاری و بەشی سڕکردن پەیمانگه‌ دەگرێتەوە، ڕادەگەیەنێت.

راشیگه‌یاند: دەرچووانی ئەو دوو بەشە دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خواره‌وه‌ زانیارییەکانیان بنێرن.

ته‌ندروستی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دوا وادە بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان ڕێكه‌وتی 15ـ2ـ2024 دەبێت.

لێره‌ لینكه‌كه‌ بكه‌وه‌

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە بە نزیكەی 190 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت

یاسین

ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابوری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش

دڵشاد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە میر و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدیان دەکات

سەڵاح