پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی دەستپێکی وەرزی نوێی دابارین و وادەی کەوتنی پەڵەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و مژدەی وەرزێکی پڕ باران دەدات.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان لە مانگی ۱۰ی ئەمساڵدا ئاستی دابارین لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرووی ئاستی ئاساییەوە دەبێت، ئەمەش وەک دەستپێکێکی بەهێز بۆ وەرزی نوێی بارانبارین هەژمار دەکرێت و مایەی دڵخۆشییە.
سەبارەت بە وادەی کەوتنی یەکەم پەڵەی بارانبارین، پشتیوان پێنجوێنی ئاماژەی بەوە کرد کە لە نێوان١٥ی ۱۰ بۆ ۱۰ی ۱۱ی ئەمساڵدا، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پەڵە دەدات.

