zagros news agency

دووپشک دەستگیر کرا

ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن ئاسایشی شاری سلێمانییەوە دەستگیركردنی گەورە قاچاخچییەك كە ناسراوە بە دووپشك، راگەیەنرا.

ئاسایشی سلێمانی بڵاوی كردەوە: لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوول)، دوێنێ یەكشەممە گەورە قاچاخچیەکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر كرا.

قاچاخچییەكە ناوی بەرزان مەجیدە و ناسراوە بە (دووپشک) و ئێستا ڕادەستی یاسا کراوە.

تۆمەتبارەكە بە ماددەی (5) لە یاسای ژمارە 28ی ساڵی 2012 دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەكانیش لە دۆسییەکەی بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شوان زراری : مەسرور بارزانی بەكردار سەلماندی بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری تەنها دروشم نیە

گوران

پرۆسەی هەناردەکردنی پەتاتە بۆ ئیمارات دەستی پێکرد

یاسین

کاروانێکی نوێی خێزانەکانی داعشی عێراقی لە کەمپی هۆڵ دەردەچن

یاسین