zagros news agency

نرخی دۆلار دابەزی

 

بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلاری  نەختینەی بەرز كردەوە و بەهای دیناریش  بەرامبەر دۆلار کەمێک بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئایاری 2024، بانکی ناوەندیی عێراق، بڕی 277 ملیۆن و 166 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕە 23 ملیۆن و 355 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینەیە، 253 ملیۆن و 814 هەزاری بە شێوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بووە.

ئێستا 100 دۆلار هاوتای 145 هەزار و 600 دینارە و بەراورد بە دوێنێ و سەرەتای هەفتە، بەهای دۆلار بەرامبەر دینار کەمێک ڕووی لە دابەزینە.

ئەو دۆلارەی بانكی ناوەندی لە رێگەی خستنە ڕوو دەیفرۆشێت، بۆ حەواڵە هەر 100 دۆلارێك بە 131 هەزار دینارە و بۆ نەختینەش بەهەمان شێوە هەر 100 دۆلارێك بە 131 هەزار دینارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح

کوردستان دەخرێتە ناو لیستی ناوەندە تەندروستییەکانی جیهان

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە دوبەی بۆ بەشداریی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان

سەڵاح