zagros news agency

دووپشک دەستگیر کرا

ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن ئاسایشی شاری سلێمانییەوە دەستگیركردنی گەورە قاچاخچییەك كە ناسراوە بە دووپشك، راگەیەنرا.

ئاسایشی سلێمانی بڵاوی كردەوە: لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوول)، دوێنێ یەكشەممە گەورە قاچاخچیەکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر كرا.

قاچاخچییەكە ناوی بەرزان مەجیدە و ناسراوە بە (دووپشک) و ئێستا ڕادەستی یاسا کراوە.

تۆمەتبارەكە بە ماددەی (5) لە یاسای ژمارە 28ی ساڵی 2012 دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەكانیش لە دۆسییەکەی بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ئەڵمانیا: پێوستە کورد لە پرۆسەی گۆڕانیی سیاسیی سووریادا ڕۆڵیان هەبێت

یاسین

ئامانج هه‌ركی: کاریگەریی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنفال تا ئێستاش لەسەر خەڵکی کوردستان هەیە

دڵشاد