كاروان ستونی گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایگه‌یاند دوێنی شه‌و به‌رواری 14/15/9/2026 عومڕه‌كارێكی كورد به‌ناوی ( محمد حه‌سه‌ن)، كه خه‌ڵكی كه‌لاره له سعوودیه كۆچی دوایی كرد.
كاروان ستونی گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان هه‌روه‌ها گوتی ئه‌م عومڕه‌كاره ته‌مه‌نی سه‌رووی (65) ساڵییه‌وه دوای به‌جێگه‌یاندنی سوونه‌تی عومڕه له رێگه‌ی نێوان مه‌دینه بۆ عه‌رعه‌ر كۆچی دوایی كردووه.
كاروان ستونی گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه له رێگه‌ی نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی گه‌رمیانه‌وه به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵ بووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی ئاسانكارییه بۆیان بكات و له‌سه‌ر داواكاری كه‌سوكاره‌كه‌ی كه له‌و گه‌شته‌دا له‌گه‌ڵیدابوون ته‌رمه‌كه‌ی له سعوودیه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ كه‌لار و به‌رپرسی نووسینگه‌ی گه‌رمیان (م. خالد محمد حسن ) به نوێنه‌رایه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه پێشوازی له ته‌رمی ئه‌و عومڕه‌كاره ده‌كه‌ن و بڕیاریشه هه‌ر له‌وێ به خاك بسپێردرێت و به‌مه‌یش ده‌بێته دووه‌م عومڕه‌كاری كورد كه له وه‌رزی عومڕه‌ی ئه‌مساڵ 2026 كۆچی دوایی بكات
كاروان ستونی گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایگه‌یاند ئێمە بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقافەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو عومرەکارە دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگەی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکاری بدات.

