ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئاشتی زراری: ھەژماری من پرۆژەیەکی سەرکەوتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە

بەرێوبەری پۆستەی ھەرێم رایگەیاند، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا یەکێک لە خزنەتگوزاریەکانی بە دیجیتالی کردنی خزمەتگوزاریەکان بووە پرۆژەی هەژماری منیش یەکێکە لەو پرۆژانەی کە حکومەتی هەرێم دەستی پێکردووە بۆ خزمەتکردنی فەرمانبەران کە چەند سوودێکی باشی هەیە.

ئاشتی محمد زراری، بەرێوبەری پۆستەی ھەرێم، بە ئاژانسی ھەواڵی زرگرۆسی راگەیاند:ئەگەر سەیر بکەین لە رووی نێودەولەتیەوە بە بانکی کردنی مووچەی فەرمانبەران کە چەند گرنگ و بەسوودە، وادەکات کە فەرمانبەران لە نۆرەگرتن و چاوەروانی و قەرەبالغی لە وەرگرتنی مووچەکانیان لە بانکەکان کەمدەبێتەوە تا رادەی نەمان دەچێت، هەروەها فەرمانبەر کاتێکی دیاریکراوی نابیت کە لە  کاتی دەوامی فەرمیدا بچێت بۆ وەرگرتنی مووچەکەی لە بانک، هەرکاتێک کە کاتی هەبێت و دەست بە تالبێت دەتوانێت لە رێگەی ئەو  ئای تی ئێم کە داندراون مووچەکەی وەربگرێت بە بێ ئەوەی هیچ قەرەبالغیەک و نۆرەگرتنێک هەبێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا یەکێک لە خزنەتگوزاریەکانی بە دیجیتالی کردنی خزمەتگوزاریەکان بووە پرۆژەی هەژماری منیش یەکێکە لەو پرۆژانەی کە حکومەتی هەرێم دەستی پێکردووە بۆ خزمەتکردنی فەرمانبەران کە چەند سوودێکی باشی هەیە بۆ فەرمانبەران لەوانە فەرمانبەر دەتوانێت سولفە رابکێشێت و دەتوانێت لە هەر شوێنێک بێت مووچەکەی خۆی وەربگرێت، دەتوانێت لەو بانکانەی کە نێودەولەتینە خۆی کارا بکاتن مووچەی خۆی لە دەرەوەی ولاتیش وەر بگرێت بەبێ ئەوەی بگەرێتەوە هەرێمی کوردستان یان وەکالەت بکاتن بۆ کەسێکی تر کە مووچەکەی وەر بگرێتن.

بەرێوبەری پۆستەی ھەرێم گووتیشی: ئەو بانکانەی کە بەشدارن لە پرۆژەی هەژماری من، مۆلەتیان لە بانکی فیدرالی عێراق وەرگرتووە و متمانەپێکراوی بانکی فیدرالین و لە ناو هەرێمی کوردستان و نیودەولەیش تۆمار نەکراون لە بلاک لیست و هیچ خالێکی رەشیان لەسەر نیە، هەندێک لەو بانکانەی وەک ئەوەی کە زانیاریم هەیە لە تەوتینی عێراقی بەشدارن وەکو بانکی رەشید و رافیدەین کە خالێکی رەشیان لەسەرە ئەمریکا لەسەری داناون وەکو بلاک لیست کە ناتوانن نێودەولەتینەن کاریان پێبکرێت.

ھەروەھا ئاشتی محمد زراری، بەرێوبەری پۆستەی ھەرێم ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زرگرۆس خستەروو، کە چەند لایەنێکی دیاریکراو لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالیش دژایەتی پرۆژەی هەژماری من دەکەن، کە دەتوانیم بلێم هەر پرۆژەک و خزنەتگوزاریەک کە لە بەرژەوەندی هاولاتیان و مووچە خۆرانی هەرێمی کوردتان بێت ئەوان دژایەتی دەکەن، لای ئەوان گرنگ نیە کە ئەو پرۆژەیە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە بێت یان حکومەتی فیدرالی بێت، وەکو بینیمان لە ماوەی ١٠ رۆژدا بەر لە جەژنی رەمەزان حکومەتی هەرێمی کورستان لەگەل حکومەتی فیدرالی دوو مووچەی دابەشکرد، ئەو لایەن و کەسانەی کە دژی پرۆژەی هەژماری من و هەر خزمەتگوزاریەکی تر کە دەبێتە هۆی پێشکەوتن و ئارامبوونەوەی دەروونی مووچە خۆران دژایەتیان دەکرد هەتا دژایەتی حکومەتی عراقیشیان دەکرد لە دوایی دابەشکردنی دوو مووچە لەلایەن حکومەتی هەرێم چەندین نوسینیان لە تۆری کۆمەلایەتی ئێکس بلاو کردەوە دەیان گووت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکەوتنی بەسەر ئێمەدا بەدەستهێنا، لە هەمان کاتدا ئەوە سەرکەوتنی هەردوو حکومەت بوو بەلام ئەوان وا بیریان دەکردەوە کە ئەوان دۆراون و حکومەتی هەرێم سەرکەوتووە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

هاووڵاتییەک بەهۆکاری سوتانی 500 دۆنم پوش پاوان دەستگیر دەکرێت

سەڵاح

هاوکاریی دارایی سەرۆکى حکومەت، بەسەر زیانلێكه‌وتووانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر دابەشکرا

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگە

یاسین