zagros news agency

ئەندازیارانی نەوتی کوردستان خەڵاتێکی نێودەوڵەتییان بەدەستهێنا

 

لقی کوردستانی کۆمەڵەی ئەندازیارانی نەوت (SPE)، خەڵاتی کۆمەڵەکەیان بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا کە لە کۆنگرەی ساڵانەی رێکخراوەکە (ATCE) لە هیوستن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشکەش کرا.
هەرێمی کوردستان وەک تاکە نوێنەر و لق لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا (MENA) ئەم خەڵاتەی وەرگرت.
کۆنگرەی کۆمەڵەی ئەندازیارانی نەوت لە رۆژانی 21 تا 23ـی تشرینی یەکەم لە هیوستن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بەشداریی هەزاران ئەندازیار و بەڕێوەبەرانی جێبەجێکار و توێژەرانی نەوت و گازی جیهان بەڕێوەچوو.
شاندی لقی کوردستانی کۆمەڵەی ئەندازیارانی نەوت پێکهاتبوو لە رابوون دزەیی، سەرۆکی SPE لقی کوردستانی کۆمەڵەکە و سەعید مەسیفی، بەرپرسی ئەندامێتی کۆمەڵەکە لەگەڵ شوان دزەیی، سەرۆکی لقی لەندەنی کۆمەڵەکە خەڵاتەکەیان وەرگرت.

کۆمەڵەی ئەندازیارانی نەوت دەستخۆشی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت و گاز لە هەرێم کرد کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکارێکی بەردەوام بۆ پێشخستنی کەرتی نەوت و گاز و بەهێزکردنی توانستی زانستی و ئەندازیارانی ناوخۆ لە پڕۆژە نێودەوڵەتییەکان بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارتی چاكسازی توركمان :  بە شێوەیەکی ئاشکرا پێشێڵی مافی پێکهاتەکان کراوە

یاسین

نوێترین زانیاری لە بارە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەخرێتە روو

یاسین

شاهۆ نەجم کەرکوکی: بۆ گەڕانەوەی پارسەنگی هێز لە کەرکوک دەنگ بدەن بە پارتی دیموکراتی کوردستان

دڵشاد