zagros news agency

نەجوا کاکەیی: کێشەی جووتیارانی گوندی پەڵکانەمان چارەسەر کرد

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە لەگەل ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی گوندی پەڵکانەمان کرد، خۆشبەختانە گەیشتینە چارەسەرێک.

نەجوا کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند: بۆ بەدەنگەوە چوونی جوتیاران و دانیشتوانی ناوچەی پەڵکانە، بەیاوەری دکتۆر شاخەوان عەبدولڵا و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی گوندی پەڵکانەمان کرد.

هەروەها نەجوا کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەوالی زاگرۆس خستەروو، کە دوای گفتوگۆیەکی زۆر و تێگەیشتن لە کێشەکان و بیستنی قسەکانی هەردوولا، خۆشبەختانە گەیشتینە چارەسەرێک و جوتیارەکان ئەمرۆ توانیان بەرهەمەکانیان بدورنەوە.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئامێدی.. دروستكردنی سێیەم پۆندی هەرەوەزیی (كانی چناركا) دەستی پێكرد

سەڵاح

مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت

سەڵاح

مەسرور بارزانی: زمان بنەمای سەرەکیی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە

یاسین