د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، ڕایگەیاند کە یاریی GTA 6 بەهۆی تێکەڵبوونی بە توندوتیژی، ماددەی هۆشبەر و بەدڕەوشتی، بەپێی شەریعەتی ئیسلام حەرامە.
ناوبراو داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە ڕێگری لە بڵاوکردنەوە و بەکارهێنانی ئەم یارییە بکەن، هەروەها داوای لە دایک و باوکان کردووە چاودێریی بەکارهێنانی ئەم جۆرە یارییانە لەلایەن منداڵ و گەنجەکانیانەوە بکەن.

