ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تەرمی ئەیهانی پێنج ساڵان لە ڕووباری ڕواندز دۆزرایەوە

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، کە دوای 7 ڕۆژ گەڕانی بەردەوامی تیمەکانمان و خۆبەخشانی ناوچەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە توانرا تەرمی ئەیهان سۆران، ی تەمەن پێنج ساڵان بدۆزرێتەوە، ئەمڕۆ بە دەیان گەنجی خۆبەخشیان هاوکاری تیمەکانی ئێمەیان کرد و توانرا بەهاوکاری ئەوان تەرمەکە بدۆزرێتەوە.

رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای 7 ڕۆژ گەڕانی بەردەوامی تیمەکانمان و خۆبەخشانی ناوچەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە توانرا تەرمی ئەیهان سۆران، ی تەمەن پێنج ساڵان بدۆزرێتەوە کە هەینی ڕابردوو لەگەڵ سۆرانی باوکی لەروباری چۆمان لە ناحیەی گەڵاڵە لەئاودا خنکان.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران گووتی: لێرەوە سوپاسی خەڵکی خۆبەخشی ناحیەی وەرتێ و دۆڵە مەنجەڵ بکەین، ئەمڕۆ بە دەیان گەنجی خۆبەخشیان هاوکاری تیمەکانی ئێمەیان کرد و توانرا بەهاوکاری ئەوان تەرمەکە بدۆزرێتەوە.

هەروەها رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داواکارین لە هاوڵاتییان پابەندی رێنمایەکانی ئێمەبن و دوربکەونەوە لە مەڵەوانی کردن لەو شوێنانەی قەدەغەکراو و مەترسیدارن، هەروەها چاودێری منالەکانیان بکەن لەکاتی گەشت و سەیران لە قەراغ روبارەکان و شوینە گەشتیاریەکان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

مه‌سرور بارزانی: هەر بڕیارێك لەم هەڵبژاردنە بدرێت، چارەنووسی وڵات دیاری دەكات، داهاتووی منداڵانی خۆتان دیاری دەكەن

سەڵاح

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو جۆیس بلەو

یاسین

وزیری نێوخۆی ئێران بۆ دانانی پارێزگای نوێ چووە شاری سنەی رۆژ‌هەڵات

سەڵاح