ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەیسی سەعید وەیسی: 7ی حوزەیرانی 2017 ڕۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان

 

ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە لە 7ـی حوزەیرانی 2017ـدا لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە سور بوون و پێداگرییەکی رابەرانەی سەرۆک مسعود بارزانی بریاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیان دا تا گەلی كوردستان بتوانێ لە ڕێگەیەكی ئاشتییانە دەنگ و ویستی خۆی بە جیهان بگەیێنێت.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە 7ـی حوزەیرانی 2017ـدا لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە سور بوون و پێداگرییەکی رابەرانەی سەرۆک مسعود بارزانی بریاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیان دا تا گەلی كوردستان بتوانێ لە ڕێگەیەكی ئاشتییانە دەنگ و ویستی خۆی بە جیهان بگەیێنێت، ئەم بریارە بە بوێرانەترین و رەواترین دەسکەوت دادەندرێت لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان، سەرەنجام خەلکی کوردستان لە بێ وێنەترین كەرنەڤالی نیشتیمانیدا لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ وەک مافێکی یاسایی و دەستووری، گوزارشتیان لەئیرادەی ئازادیخوازی خۆیان کردو بەبەلێ دەنگیان دا.

بۆیەش دەرەنجامەکەی بۆ ھەتا ھەتایە وەک سەنەدێکی نەتەوەیی دەمێنێتەوە، بە تایبەت كە پرۆسەكە ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستانی گرتەوە، ھاوشێوەی ھەموو نەتەوە و گەلانی دونیا گەلی کوردستان ویستی خۆی بۆ سەربەخۆیی دەرخست، گەرپیلانی دوژمنانی گەلەکەمان بەھاوکاری دەستێکی ناوخۆیی نەبا بۆ لە باربردنی خەونی لە مێژینەی سەربەخۆی کوردستان، ھیچ بریار و سزایەکی سیاسی و سەربازی و ئابووری کاریگەری نێگەتیفی لەسەر خەلکی کوردستان دروست نەدەکرد.

هەروەها وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کەلێنێکی گەورەی لە بەردەم خواستی زۆرینەی کوردستانیان دروستکرد، دلنیام لەئاییندەدا لەسەر دەرەنجامەکانیدا رۆلەکانمان دەولەتی سەربەخۆی کوردستان بنیاد دەنرێت و بەرھەم و ھەوێنی ریفراندۆم دەبینین کە سەرۆک مسعود بارزانی لەپەیامێکی داجوانی فەرموو(دەنگەزولال و بەرزەکەی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی بەفیرۆ ناچێت رۆژێک دێت بەرھەمی دەبێت).

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارێ دهۆكێ و به‌رپرسێ لقێ 18 یێ پارتى دوپات ل سه‌ر گه‌هاندنا پرۆژێن خزمه‌تگوزارى بۆ هه‌می ده‌ڤه‌ران كر

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین