ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تۆمارکردنی هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدەکان دەست پێدەکات

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەشداریی هەموو لایەنەکان لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، دەرگای خۆ تۆمارکردن بۆ هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدای سەربەخۆ و کاندیدای پێکهاتەکان دەکاتەوە.

پرۆسەکە، بۆ ماوەی شەش ڕۆژ لە ئەمڕۆوە تاوەکوو کۆتایی دەوامی پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2024 بەردەوام دەبێت، پێشتریش جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، تۆمارکردنەکە بۆ هەموو ئەو لایەن و کەسانەیە کە خواستی بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنی 2024ی پەرلەمانی کوردستاندا هەیە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی 5ی ئەیلوولی 2024ی پێشنیازکردووە و بە نووسراوێکی فەرمیش پێشنیازەکەی ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

یاسین

یاسای ماددەهۆشبەرەکان هەموار دەکرێتەوە کە سزای هەتاهەتایی دەگۆڕێت بۆ لە سێدارەدان

سەڵاح

هێلین بەرواری: ئەڤڕۆ کوردستان پێتڤی پارتی و بارزانی یە زێدەتری هەر دەمەکێ دی

یاسین