zagros news agency

دۆلار زیاتر داده‌به‌زێت

 

بانكی ناوەندیی عێراق دۆلارێکی زۆر دەخاتە بازاڕ و دۆلاری كاشی زیاد كردووە و دۆلاریش لە بەرامبەر دینار ڕوو لە دابەزینە.

بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ی 3ی 2024، زیاتر لە 215 ملیۆن 32 هەزار دۆلاری خستووەتە ڕوو، له‌و بڕه‌دا 177 ملیۆن و 787 هەزار دۆلاری به‌ شێوه‌ی حه‌واڵه‌یه‌ 38 ملیۆن 223 هەزار دۆلاریش بە شێوەی کاشە.

بەگوێرەی داتاكانی بانكی ناوەندی بەراورد بە سێ هەفتەی ڕابردوو، ئەم هەفتەیە خستنە ڕووی دۆلار و دۆلاری کاشی زۆر زیاتر کردووە.

چەند هەفتەی پێشوو، زۆرترین دۆلاری کاش بڕەكەی تاوەکو 37 ملیۆن دۆلار بوو، بەڵام ئەم هەفتەیه زۆر زیاترە.

بانكی ناوەندیی عێراق هەر 100 دۆلارێك بە نرخی فەرمی، كە 132 هەزار دینارە، لە ڕێگەی حەواڵە و كاشەوە دەفرۆشێت.

ئه‌مڕۆ‌ بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 150 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بەهەفتەی پێشوو کەمێک دابەزیووه.

 

شوان به‌رزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ناوخۆ : ئیرادەیەكی سیاسی لە بەغدا هەیە بۆ ئەوەی ڕاگرتن و نەناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان بكاتە فشاری سیاسی

یاسین

ئۆکرانیا ڕێککەوتنی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای پاسپۆرتی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران بە لاوە نا

سەڵاح

مەحموود مەشهەدانی: هەڵبژاردن لە عێراق دوادەخرێت

سەڵاح