zagros news agency

ئافرەتێک هاوسەرەکەی خۆی کوشت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە دوای ئەوەی لە گوندی خەراجیان مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگادار كرانەوە لە بوونی تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا، سەرنجام و كەمتر لە چوار کاتژمێر لێكۆڵینەوەكان بکەری تاوانەکەە دەستگیر کرا.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی لە گوندی خەراجیان مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگادار كرانەوە لە بوونی تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێلكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گووتی: لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران بەردەوام بوو تا ئەوەی گومان خرایە سەر هاوسەرو دوو منداڵی كوژراوەكە، سەرنجام و كەمتر لە چوار کاتژمێر لێكۆڵینەوەكان دەریان خست كە هاوسەر و دوو منداڵی كوژراوەكە بكەری تاوانەكە بوون و لە بەردەوام دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە ئێستادا هەرسێ‌ تۆمەتبار ( ج،ف،ح لەدایكبووی 1987 ، ه،ه،م لە دایكبووی 2008 ، ه،ه،م لە دایكبووی 2006 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای گەڵف کیستۆن بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی شێخان ڕاگرت

گوران

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مستەفا کازمی دەکات

یاسین

“فارس عیسا” لەگەڵ شاندێکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نيشتمانى عێراق کۆدەبێتەوە

دڵشاد