zagros news agency

ژمارەی کوژراوانی غەززە گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 37 هەزار کەس

 

بەشی تەندروستیی غەززە بكاوی‌ کردەوە، بەهۆی شەڕ و هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە، تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 30 کەس کوژراون.

بەم شێوەیە ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 7ی ئۆکتۆبەری رابردووەوە هەتا ئێستا گەیشتە 37 هەزار و 232 کەس، 85 هەزار و 37 کەسی دیکەش بریندارن.

زیاتر لە ٨مانگە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، سەرەڕای پێشنیاری ئەمەریکا بۆ ئاگربەست و پەسەندکردنی پڕۆژە بڕیاری ئاگربەست لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام شەڕ لەنێوان سوپای ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و هەتا ئەم کاتە ئاسۆیەکی ڕوون بۆ کۆتاییهاتنی ئەم شەڕە لەبەر چاو نیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاسا شاراوەکانی ئارەزووی خواردن؛ جینات چ ڕۆڵێک لە سەرنەکەوتنی دابەزاندنی کێشدا دەگێڕێت؟

یاسین

پەیامێکی پیرۆزبایی لە فازڵ میرانییەوە

یاسین

تۆڕێکی قاچاخچیی کۆچبەران دەستگیر کرا

سەڵاح