ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەلەمێك نوقم بوو و 60 كه‌س بێسه‌روشوێنن کە به‌شێكی زۆریان كوردن

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی 6ی 2024، ئاشكرا كرا كه‌ یه‌ختێكی كۆچبه‌ران به‌ 70 سه‌رنشینه‌وه‌ ژێرئاو كه‌وت و 60 كه‌سیان بێسه‌روشوێنن و له‌ كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش 35 كه‌سیان كوردن.

ڕه‌نج پشده‌ری، چالاكوان له كاروباری په‌ناپه‌ران ڕایگه‌یاند، یه‌ختێكی كۆچبه‌ران كه‌ 70 كه‌سی تێدا بووه‌، نزیكه‌ی 60 كه‌سیان خنكاون به‌هۆی نوقبوونی یه‌خته‌كه‌یانه‌وه‌.

گوتیشی، ئه‌و كۆچپه‌رانه‌ له‌ بۆدرۆمه‌وه‌ به‌ڕێ كه‌وتون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئیتاڵیا، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ساته‌یان له‌ ڕۆژی پێنجه‌شممه‌ی ڕابردوودا به‌سه‌ردا هات و دوێنی تونراوه‌ ته‌نیا 10 كه‌سیان ڕزگار بكه‌ن كه‌ له‌ ژیاندا ماون.

ئه‌و چالاكوانه‌، ئاشكرای كرد، كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌نێو یه‌خته‌كه‌دا زیاتر له‌ 35 كه‌سیان كوردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەتۆمەتی بەرتیل وەرگرتن بەڕێوەبەرێکی پێشووی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان دەستگیرکرا

یاسین

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل

یاسین

گه‌لاوێژ عوبێد: كار بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كه‌م

دڵشاد