zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

سەرپەرشتیاری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ وڵاتی سعودیه‌ كردوه‌ بۆ بۆ دۆزینەوەو سۆراغکردنی ئەو هاوڵاتیانەی کە مردون یان ونبون لە وڵاتی سعودیە.

سەرپەرشتیاری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، “وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەرێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان، رێکەوتنیان کردوە لەگەڵ کونسوڵی عێراق لەوڵاتی سعودیه، بۆ دۆزینەوەو سۆراغکردنی ئەو هاوڵاتیانەی کە مردون یان ونبون لە وڵاتی سعودیە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هەرکەسێک خزمێکی نزیکی یان کەسێکی مردوە یان ونبوە لە وڵاتی سعودیە، باپەیوەندی بکات بە بەڕێوەبەری حەج و عومرەی ناوچەکەی خۆت، بۆ سۆراغکدنیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا ئامادەیە کۆتایی بەجەنگی ئێران بهێنێت ئەگەر گەرووی هورمزیش نەکرێتەوە

گوران

ترەمپ چیپی کۆمپانیای Nvidia بۆ ولاتی چین رادەگرێت

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح