بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییانی نیشتەجێی ئیمپایەر و دریم ستی پێیان ڕاگەیاندراوە چەند ماتۆڕسکیلێک سیستەمی هاتوچۆی ناو شاریان تێکداوە و ی هاووڵاتیانیان بێزار کردووە، تیمەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر چوونەتە شوێنی ناوبراو و دەستییان بەسەر ماتۆڕسکیلەکاندا گرتووە.
ئاشكراشی كرد، ماتۆڕسکیلەکان بێ سەرەتابوون.
باسی لهوهش كرد، وەک پۆلیسی هەولێر جەخت دەکەینەوە، هەر ماتۆڕسکیلێک بێ سەرەتا بێت شیرازەی شەقامەکان تێک بدات وهاووڵاتیان بێزاربکات دەستی بەسەردا دەگیرێت.