zagros news agency

هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە

 

هاونیشتیمانیانی خۆشەویست
دایکان و باوکانی بەڕێز…

لە کاتی گەشت و سەیران بۆ ئەو ناوچانەی ئاوی لێیە، تکایە ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بکەن:

١- مەلەکردن لەو شوێنانەی کە شارەزاییت لەسەریان نییە، زۆر مەترسیدارە.
٢- ئەو شوێنانەی تابلۆی قەدەغەی لێ چەسپێنراوە، گونجاو نین بۆ مەلەکردن، چونکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی، پشکنینیان بۆ کراوە و مەترسیدارن.
٣-ئەگەر مەلە دەکەی، لەو شوێنانە مەلە بکە کە قەرەباڵغە و کەسی مەلەزان و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لێیە، بۆ ئەوەی ئاگادارت بن لە هەر دۆخێکی لەناکاو.
٤-بەبێ هیچ ئامرازێکی خۆپاراستن، وەک هێلەگ و چوپ و هتد مەلە مەکە.
٥- ئاوەکانی سنووری ناوچە شاخاوییەکان سارد و تیژڕەون، بۆ مەلەکردن گونجاو نین.
٦- ئاوی زێی گەورە، زێی بچووک، قووڵی و تەنکییان دیاریکراو نییە، بە هۆی کارکردنی کارگەکانی دەرهێنانی قوم و چەگل، ئاڕاستە و قووڵییان گۆڕدراوە، بۆیە وریا بن لە هەموو شوێنێک مەلە مەکەن.
٧- بە هیچ شێوەیەک بەنداوەکان بۆ مەلەکردن شیاو نین.
٨- یاریکردن و گاڵتەوگەپ لە ناو ئاو، دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی و ماندووبوون و شڵەژان.
٩- هیچ کات منداڵ لەگەڵ خۆت مەبە بۆ مەلەوانی، چونکە ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.
١٠ – لە هەر بارودۆخێک پێویستیت بە هاوکاری بوو، تکایە بە زووترین کات پەیوەندی بە ژمارە ١١٥ بکەن، بۆ ئەوەی بەزووترین کات تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەهاناتەوە بێن.

بەرگریی شارستانیی هەرێم

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی دا و 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان دابەزینى زیاترى تۆمار کرد

یاسین

روانگەیەکی ژینگەیی: لەوانەیە ٧٠%ی زەوی عێراق تا ساڵی ٢٠٢٦ ببێتە ناوچەی مردوو

یاسین