zagros news agency

دەوامی دادگاکان کەم کرایەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی حوزەیرانی 2024، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڕیاریدا کە دەوامی فەرمی لە بەشەکانی ئەنجوومەن و دادگاکان و دامەزراوەی دادوەریدا کەم بکاتەوە.
ئەنجوومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی 67ـی یاسای ڕێکخستنی دادوەری ژمارە 160ـی ساڵی 1979 و ماددەی 311ـی یاسای ڕێکاری مەدەنی ژمارە 83ـی ساڵی 1969، بڕیار دراوە کاتی دەوامی فەرمی لە بەشەکانی ئەنجوومەن و دادگاکان و پەیمانگای دادوەری کەم بکرێتەوە لە کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی تا کاتژمێر 1ـی نیوەڕۆ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەی کەم کردنەوەی دەوامی فەرمی لە 23-6-2024 تاوەکو 29-8-2024 بەردەوام دەبێت، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایە.
لە لایەکی دیکەوە دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، پلەی گەرما بۆ سبەی دووشەممە لە پارێزگای بەسرا بەرزدەبێتەوە بۆ 49 پلەی سیلیزی.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارى هەولێر: “چەند کەموکوڕییەک هەیە لە شاری هەولێر کە لە کاتی بارانبارینی زۆر، ئاوێکی زۆر تێیدا پەنگدەخواتەوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا چارەسەریان دەکەین”

دڵشاد

پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانییەوە

یاسین

ئێران هۆشداری دا لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی لەلایەن ئیسرائیلەوە

سەڵاح