zagros news agency

دەستەی گەشتوگوزار: هەوڵ دەدەین ئەمساڵ 10 ملیۆن گەشتیار روو لە هەرێمی كوردستان بكەن

 

بەڕێوەبەری بە بازاڕكردنی گەشتیاری هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، 400 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، پلانیان ئەوەیە ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بگاتە 10 ملیۆن گەشتیار.

سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بە بازاڕكردنی گەشتیاری هەرێمی كوردستان، رایگەیاندووە، لە جەژنی قورباندا، 400 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.

روونی دەكاتەوە، هەوڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەیە ژمارەی گەشتیاران لەم ساڵدا، بۆ 10 ملیۆن گەشتیار بەرز بكاتەوە.

هاوكات حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پلانێكی هەشت ساڵەی بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی كەرتی گەشتیاری داناوە، بۆ ئەوەی لە تەواوی هەرێمی كوردستان سەرنجی وەبەرهێنەران راكێشێت، وەبەرهێنان لەو كەرتە بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر … یەکەمین پردی پەڕینەوەی پیادە لە سەر ئاستی هەرێم و هەموو عێراق کرایەوە

دڵشاد

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

وەزیری ناوخۆی عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند

یاسین