پهروهردهی ههولێر لهبارهی پشووی سبهی راگهیندراوێكی بڵاوكردهوه شوبات 17, 2024 لەبارەی پشووی فەرمی لە هەولێر بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە دەقی ڕاگەیەندراوە: بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی بارو دۆخی کەش و هەوا بۆ بەیانی ١٨-٢-٢٠٢٤ ، ڕێژەی باران بارین بە پچڕ پچڕ دەبێت، ئەوەش کاریگەری ئەوتۆی نابێت لەسەر دەوامی قوتابخانەکان ، بۆیە بۆ بەیانی یەکشەممە، ١٨-٢-٢٠٢٤ دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەولێر ئاسایی دەبێت ، بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک . راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر