zagros news agency

قۆناغی یەکەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

 

بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە چوارچێوەی ماستەرپلانی شاری هەولێردا، بڕیارە ملیۆنان داری فستق و زەیتوون لە دەوروبەری شاری هەولێر بڕوێندرێن.

کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، رایگەیاند،” پشتێنە سەوزایی بە شێوەی بازنەیی بە چواردەوری هەولێردا دەسووڕێتەوە لەگەڵ دروستکردنی زیاتر لە 10 گۆمی دەستکرد بۆ ئاودانی دارەکان، ئێستا قۆناغی یەکەمی لە بواری جێبەجێ کردندایە.

گوتیشی: قۆناغی یەکەمی پێشتێنەی سەوزایی شاری هەولێر، ڕووبەرەکەی 12 هەزار و 900 دۆنمە، ئێستا لە سەرەتاکانی پشتێنەی سەوزایی هەولێرێین، لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆوە جێبەجێ دەکرێت.

باسی لەوەشکرد: ئەو پرۆژانە پرۆژەی ستراتیجین، هاوشێوەی پرۆژەی ئاوی فریاگوزاری خێرا، پرۆژەی کارەبای رووناکی، بەهەمان شێوە پشتێنەی سەوزیش ستراتیجییە، بۆیە خوێندنەوەی زیاتری بۆ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

خشتەی یارییەکانی یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین

نەخشەیەکی گەردوونی بێوێنە؛ زانایان لە پەردە لادان لە نهێنی “وزەی تاریک” نزیک دەبنەوە

سەڵاح

پەرلەمان داوا لە حکومەت دەکات سەروەری بپارێزێت و فەرمانی بلۆککردنی ئەو پلاتفۆرمانە دەدات کە پشێوی دەنێنەوە

یاسین