zagros news agency

گه‌وره‌ترین پۆند له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستی بە کارکردن له‌ دروستكردنی گەورەترین پۆند لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، بە گوژمە نزیکەی چوار ملیار دینار كرد.
رێبوار حەسەن، بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای ھەولێر، رایگەیاند: ئەو پۆندە لە چوارچێوەی ئەو پلانانەیە کە کابینەی نۆیەم بۆ پاراستنی ئاو گرتویەتیە بەر، پۆندی بنەسڵاوەش گەورەترین پۆندە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان کە تێچووەکەی نزیکەی چوار ملیار دینارە دروست ده‌كرێت.

بەرێوەبەری ئاودێری پارێزگای ھەولێر، گوتیشی درێژی ئەم پۆندە ٣٦٠ مەترە و توانای کۆکردنەوەی ٣ ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی باران و کانیاوەکانی ھەیە و بەرزی پۆندەکە ١٧ مەترە و ماوەی تەواوکردنی پرۆژەکە یەک ساڵە و ئەم پۆندە ئاوی باران و کانیاوەکانی ناوچەکە گل دەداتەوە.

ڕاشیگه‌یاند، لە سنووری ھەولێر ٣٧ پۆند دروست دەکرێن کە ئێستا ٢٠یان لە قۆناغی جێبەجێکردندان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبووه‌

یاسین

ناوی بەرەی نوسرە لە لیستی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەرهێنرا

سەڵاح

کۆمسیاری مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان: گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل مەترسیدارن

سەڵاح