zagros news agency

ردەکاری نوێ لەبارەی دەستپێکردنی “The Princess Diaries 3”

هەوادارانی سینەما چاوەڕێی گەڕانەوەی میای شازادە دەکەن، دوای ئەوەی ئادیلی لیم، دەرهێنەری فیلمی “The Princess Diaries 3″، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری Variety دووپاتی کردەوە کە کارەکان بە باشی دەڕۆن. ئانی هاساوای جارێکی دیکە لە کەسایەتی “میا تیرمۆپۆلیس” دەردەکەوێتەوە، بەڵام ئەمجارەیان وەک ژنێکی پێگەیشتوو و بەهێز کە شاژنی وڵاتی “جەنۆفیا”یە.

دەرهێنەر ئاماژەی بەوە کرد، ئەزموونی دایکایەتی کاریگەری هەبووە لەسەر گۆڕینی دیدگای بۆ چیرۆکەکە؛ فیلمەکە تەنیا باس لە کچێک ناکات کە جیهانی شازادەکان دەدۆزێتەوە، بەڵکو تیشک دەخاتە سەر خەونەکانی شاژنێک و هێزی ژن لە لوتکەی دەسەڵاتدا.

بڕیارە وێنەگرتنی فیلمەکە لە ئەوروپا بێت بۆ ئەوەی کەشێکی واقیعیتر بە وڵاتی خەیاڵیی جەنۆفیا ببەخشرێت.

هەرچەندە لیستی کۆتایی ئەکتەرەکان رانەگەیەندراوە، بەڵام هیوایەکی زۆر هەیە بۆ گەڕانەوەی ئەستێرەکانی وەک جولی ئەندرۆز و هێکتۆر ئەلیزۆندۆ، ئەمەش وای کردووە جۆش و خرۆشێکی زۆر لای ئەو نەوەیە دروست بێت کە لە سەرەتای هەزارەی نوێوە لەگەڵ ئەم زنجیرە فیلمە گەورە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەکارهێنەرانی ChatGPT دەتوانن بە خۆڕایی وێنە دروست بکەن

یاسین

بە ئامادەبوونى نوێنەری سەرۆکی حکوومەت، تەرمى هونەرمەند “زاهیر عەبدوڵڵا” بەخاكسپێردرا

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەید عەممار حەکیم دەکات

یاسین