zagros news agency

یەکەم فەرهەنگی ئەستێرە ناسی بەچوار زمان بڵاو بوویەوە

 

وەک یەکێک لە زانستە بنەڕەتییەکان، ئەستێرەناسی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە تێگەیشتنمان لە جیهان. ئەم زانستە لەمێژە بۆ مرۆڤ سەرسوڕهێنەر و ئیلهامبەخش بووە. بەڵام جیاوازی زمان و تایبەتمەندبوونی زاراوەکان یەکێکە لە ئاستەنگە گەورەکانی ڕێگای فێربوون و ئاڵوگۆڕی زانستی فەلەکناسی. بۆ ئەم مەبەستە سه‌نته‌ری بۆشایی هێما بۆ زانستی گه‌ردوونناسی هەڵساوە بە ئامادەکردنی و بڵاوکردنەوەی فەرهەنگێکی چوار زمانە بۆ لابردنی ئەو بەربەستانە و ئاسانکاری بۆ فێربوون لەم بوارە زانستییەدا.
لەو بارەوە فەرهاد ئەمیر خۆشناو، سەرۆکی سه‌نته‌ری بۆشایی هێما بۆ زانستی گه‌ردوونناسی، لە لێکدوانێکدا سەبارەت بە گرنگی ئەم فەرهەنگە و ئەو هەوڵانەی کە بۆ ئامادەکردنی دراون، گوتی: ئامانجمان لە ئامادەکردنی ئەم فەرهەنگە چوار زمانە ئەوەیە کە ئاسانکاری بۆ فێربوون و ئاڵوگۆڕی زانستی فەلەکناسی لە نێوان کۆمەڵگاکاندا جیاوازە چەمک و زاراوە تایبەتەکانی فەلەکناسی بێت.”

سەرۆکی سه‌نته‌ری بۆشایی هێما ئاماژەی بەوەشکرد: “ئامادەکردن و کۆکردنەوەی ئەم فەرهەنگە دەرئەنجامی کاری تیمی و هاوکاری نزیکی تیمەکەمان بوو لە کۆکردنەوە و پێداچوونەوە و وەرگێڕانی زاراوەی تایبەتمەند. هیوادارین ئەم کارە بتوانرێت ببێتە سەرچاوەیەکی بەنرخ بۆ خوێندکاران و توێژەران و ئەوانەی ئارەزووی دەکەن”. لە فەلەکناسیدا وەربگرە.”

هەروەها فەرهاد ئەمیر خۆشناو  داوای لە هەموو ئەوانەی ئارەزوومەندن ئەم فەرهەنگە لەگەڵ هاوڕێ و هاوکارانیان بەشدار بکەن و بۆچوون و پێشنیار و بیروڕاکانیان سەبارەت بە ئەم کارە لەگەڵ سه‌نته‌ری بۆشایی هێما بۆ زانستی گه‌ردوونناسی بەشدار بکەن. جەختی لەوە کردەوە: “فیدباکەکانتان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە باشترکردن و باشترکردنی ئەم فەرهەنگە و یارمەتیدەرمان بن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر و لەداهاتوو بتوانین بیکەینە بە وەشانی چاپی و وەک پەرتووکێکی چاپکراو بۆ کوردستانیان بەردەستی بکەین.”

شایانی باسە ئەم فەرهەنگە بە شێوەیەکی خۆرایی و بە شێوەی PDF بەردەستە و دەتوانرێت لە ماڵپەڕی سەنتەر دابەزێنرێت.

فەرهەنگی چوار زمانی ئەستێرەناسی هێما بە شێوەی PDF

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی وەک دوامۆڵەت بۆ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرکۆمار دیاریکرد

سەڵاح

زۆزک شێخ لەتیف ساڵەیی: بە پلان و بەرنامە دەنگی دەنگدەرانی عەرەب بۆ کەرکوک گواستراوتەوە

دڵشاد

چامپیۆنزلیگ.. جەنگی ئەمشەو لە سوودی بایرن دژی پاریس سانجێرمان کۆتاییهات

یاسین