zagros news agency

سەرپەرستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانووستانمان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامە

سەرپەرستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا، بە شێوەی ناڕاستەوخۆ و بە نێوبژیوانیی عومان هەر بەردەوامە.
عەلی باقری کەنی، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ “کاناڵی خەبەر”ی ئێران گوتی: دانوستانەکان بەردەوامن و ئاراستەی دانوستانەکان بەرەو پێشەوەیە. وەزارەتی دەرەوە دەیهەوێت تا هاتنەسەرکاری کابینەی چاردەهەم، بوار بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکان لە حکوومەتی داهاتووشدا خۆش بکات.
ئەم قسانەی سەرپەرستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە کە جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی چەند ڕۆژ پێشتر ڕایگەیاندبووو، بە هاتنە سەرکاری حکوومەتێکی نوێ لە ئێران دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی دەست پێ ناکەنەوە و ئەوان پێیان وایە بە گۆڕینی سەرۆککۆمار، سیاسەتە گشتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناگۆڕێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەتەوە

سەڵاح

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان

یاسین

ئیسرائیل سیستەمێک بۆ هۆشداریدان لەبارەی دەرهێنانی یۆرانیۆمی شاراوە لە ئێراندا دروست دەکات

یاسین