وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە کەرکووک ڕاگەیاند.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، فەریق مقداد میری لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “لە ڕێگەی دانپێدانانی بەشێک لە تۆمەتبارانی دەستگیرکراوی پێشتر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکە عەقلییەکان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد، کە سێ کیلۆ و 200 گرام ماددەی هۆشبەری کریستاڵیان پێبوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە لە پارێزگای کەرکووک و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکووک ئەنجامدراوە”.
دەشڵێت: “تۆمەتباران بەپێی بڕگەکانی ماددەی 28ـی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون”.
ئا:ج