zagros news agency

وەیسی سەعید وەیسی: سەرکەوتنی پارتی گەرەنتیی پاراستنی کوردستانە

 

ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە تا خەلکی کوردستان پشتگیری لە پارتی بکات، ھیچ ھێزێک ناتوانێت پارتی بچەمێنێت، رابردوو سەڵماندی پارتی بەخوێن ناسنامەی نەتەوەیی گەلی کوردستانی پاراستوە، بۆ گەرەنتی پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان لە ھەموو کات پێویست تر پێویستیمان بە ھەبوونی پارتی ھەیە.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان، لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان،
پێشکەشی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد، ئەم جارەشیان ئاسۆی سەرکەوتنێکی گەورە دیارە، خەلکی کوردستان حەکیمی ویژدانی خۆیان دەبن و بەدەنگەکانیان پێناسەی سەنگ و شکۆی پارتی دەکەنەوە، خەمی گەورە بەحزبی گەورە دەسپێرن، پارتی لەژیانی سیاسیدا خاوەنی ئەزموون و حوکمڕانییەکی دەوڵەمەندە دەسکەوتی زۆر گەورەی بۆ کوردستانیان بەدەست ھێناوە، ئەمەش وادەکات کوردستانیان ویژدانی خۆیان ئاسوودە بکەن و پاداشتی رابردووی پر لەسەروەری پارتی بکەن.

ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان گووتی: بە دلنیایەوە تا خەلکی کوردستان پشتگیری لە پارتی بکات، ھیچ ھێزێک ناتوانێت پارتی بچەمێنێت، رابردوو سەڵماندی پارتی بەخوێن ناسنامەی نەتەوەیی گەلی کوردستانی پاراستوە، بۆ گەرەنتی پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان لە ھەموو کات پێویست تر پێویستیمان بە ھەبوونی پارتی ھەیە،
چونکە پارتی قەڵغانی پاراستنی مافەکانی خەلکی کوردستانە، ھەڵگری ئالاو ناسنامە و سەروەرییە نەتەوەییەکانە.

هەروەها وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە کوردستانیان ئەو رۆژا نەیان لەبیر ماوە چۆن لەکاتی چارەنووسازدا بە تەنھا پارتی لە ھێلی پێشەوەی بەرگری مایەوە، ئامادەبووە بۆ پاراستنی( خاک -میللەت )قوربانی بدات ‌، داستانەکانی (پردێ -سحێلا)شەھیدی راستیەکانن، ھەر ئەمەش وای کردوەلەلایەن ناحەزانی دۆزی کورد زۆرترین دژایەتی بکرێت،بۆیەش لە پێناو داھاتووێکی باشترو وڵاتێکی ئارام و خۆشگوزەران خەلکی کوردستان پارتێکی بەھێز ھەڵدەبژێرن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

د. شەهرام عەلی کەژۆ بۆ زاگرۆس: پاراستن و بەهێزکردنی ڕۆڵی کوردستان یەکسانە بەپاراستنی ئاسایشی ئابووری و ستراتیژیی هەموو عێراقە

سەڵاح

لەسەرەتای مانگەوە تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت

یاسین

حاڵه‌تێكی له‌ناوكاو دروست بوو.. له‌كاتی گه‌یشتی فرۆكه‌ی شاندی ئیمارات بۆ هه‌ولێر چی روویدا؟

سەڵاح