ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەهۆی سووتانی ماڵێکەی ئافرەتێک گیانی لەدەستدا

 

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند، کە ماڵێک لە سەنتەری ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ سووتا، لە ئاکامدا ئافرەتێک کە تەمەنی 50 ساڵە گیانی لەدەستدا.

عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 20-7-2024 ئاگر لە ماڵێک بەربوو لە سەنتەری ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ، لە ئەنجامدا ئافرەتێک کە خەڵکی دینارتەیە بەناوی (ب . م . ع.) کە تەمەنی لەنێوان 45 بۆ 50 ساڵە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ گووتی: ئاگرەکە گەورە بووە، دوای ئەوەی سێ منداڵی ئەو ژنە، دراوسێکانیان ئاگادارکردووەتەوە و ئەوان پەیوەندییان بە تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە کردووە، تیمەکان بە کەمتر لە 10 خولەک ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە، بەڵام بەهۆی زۆریی ئاگرەکەوە، ئافرەتەکە گیانی لەدەستداوە.

هەروەها عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هەتاوەکو ئێستا هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە، دیار نییە، هەروەها تەرمی ئافرەتەکەش بۆ دادپزیشکی قەزای ئاکرێ رەوانەکراوە و هەرسێ منداڵیشی سەلامەتن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ مه‌نده‌لی ڕوویدا

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا دەکات

سەڵاح

نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ كونسولى گشتیی نوێى به‌ريتانيا كرد

سەڵاح