ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوو تۆمەتبار ئاگریان لە چەند شوێنێكی ڕواندز بەردا و دەستگیر كران

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، کە بە بوونی چەند حالەتێکی ئاگرکەوتنەوە لە سنوری قەزای ڕواندز دەستبەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی ڕواندز دەست بە لێکۆلینەوە کرا، دواتر بە هاوکاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕواندز، توانرا لە ماوەی چەند کاتژمێرێک تۆمەتباران دەستنیشان بکرێن و دواتریش دەستگیر بکرێن.

شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی زانیارییمان پێگەیشت بە بوونی چەند حالەتێکی ئاگرکەوتنەوە لە سنوری قەزای ڕواندز دەستبەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی ڕواندز دەست بە لێکۆلینەوە کرا، دواتر بە هاوکاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕواندز، دوای بەدواداچوون و لێکۆلینەوەیەکی ورد توانرا لە ماوەی چەند کاتژمێرێک تۆمەتباران دەستنیشان بکرێن و دواتریش دەستگیر بکرێن.

هەروەها شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هەردوو تۆمەتبارەکە بە ناوەکانی ( م . ح ) و ( ه . ح ) لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەدا دانیان ناوە بە تاوانەکە، کە هەڵساون بە کردنەوەی ئاگر لە چەند شوێنێکی جیاوازو لە چەند کاتێکی جیاواز لە سنووری قەزای ڕواندز، لە ئێستەدا تۆمەتباران لەسەر بڕیاری دادوەری دادگەی بەرایی لێکۆلینەوەی ڕواندز بەپێی ماددەی (٤٨٠) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: “ئەمساڵ ئەنجامەکان زۆرباشن و جێگەی گەشبینییە، دەتوانین بڵێن وشکەساڵیمان تێپەڕاندووە”

دڵشاد

بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش وەزارەتی دارایی راسپێردرا

سەڵاح

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین