zagros news agency

مندالیکی ٣ سال بە هۆی گرتنی کارەبا گیانی لەدەست دا

 

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ رایگەیاند، کە لە سنووری قەزای ئاکری مندالیکی ٣ سال بە هۆی گرتنی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا.

نێچیرڤان فەخرەدین ھەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ ئیوارە لە گوندی خرپێ سەر بە قەزای ئاکری، مندالیکی تەمەن ٣ سال بە ناوی (رەعد رێگر خەلیل) بە هۆی گرتنی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا.

ھەروەھا نێچیرڤان فەخرەدین ھەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە کاژمێر ٧:٣٠ گەیندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گولان لە قەزای ئاکری، کاتیک کە هێنایان بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دابوو.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

به بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆنفڕانسی بەڕێوەبردنی ئەوقافی کڵێسا بەڕێوەچوو

سەڵاح

كەنەدا پەرە بە بازرگانیی خۆی لە هەرێمی کوردستان دەدات

سەڵاح