ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی کارەبا: 75 مێگاوات بەرهەمی کارەبا بە وزەی خۆر چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە

کۆمپانیایەکی چینی وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات و پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر پێشکەش دەکات.

وەزارەتی کارەبا بڵاوی کردەوە: “کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، پێشوازی لە میس لی، بەرپرسی گەورە کۆمپانیای پۆشنی چینی و شاندی یاوەری کرد، کە بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر سەردانی وەزارەتیان کردووە.”

ئاماژه بەوەش کراوە: “وەزیری کارەبا پاڵپشتیی و کارئاسانی وەزارەتی کارەبای بۆ دانانی وێستگەی کارەبا بە سیستەمی وزەی خۆر خستەڕوو.”

جەختیش کراوەتەوە: “وەزیری کارەبا ئامادەیی وەزارەتیشی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی بۆ کۆمپانیاکانی کارەبا کە ئێستا 20 مێگاوات کارەبا لە پڕۆژەکانی وەزارەت و کەرتی تایبەت بەرهەم دەهێندرێت و بەبڕی 75 مێگاواتی دیکە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ شایستەی دارایی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێت

سەڵاح

پۆلیسی ئاکرێ ئافرەتێکی لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد

یاسین

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر

یاسین