zagros news agency

وەزارەتی کارەبا: 75 مێگاوات بەرهەمی کارەبا بە وزەی خۆر چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە

کۆمپانیایەکی چینی وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات و پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر پێشکەش دەکات.

وەزارەتی کارەبا بڵاوی کردەوە: “کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، پێشوازی لە میس لی، بەرپرسی گەورە کۆمپانیای پۆشنی چینی و شاندی یاوەری کرد، کە بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر سەردانی وەزارەتیان کردووە.”

ئاماژه بەوەش کراوە: “وەزیری کارەبا پاڵپشتیی و کارئاسانی وەزارەتی کارەبای بۆ دانانی وێستگەی کارەبا بە سیستەمی وزەی خۆر خستەڕوو.”

جەختیش کراوەتەوە: “وەزیری کارەبا ئامادەیی وەزارەتیشی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی بۆ کۆمپانیاکانی کارەبا کە ئێستا 20 مێگاوات کارەبا لە پڕۆژەکانی وەزارەت و کەرتی تایبەت بەرهەم دەهێندرێت و بەبڕی 75 مێگاواتی دیکە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەبارەت بەو لێبڕینەی لە مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی روونکردنەوەی دا

سەڵاح

سبەی کۆنفرانسی ناوخۆیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەست پێدەکات

دڵشاد

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئیدانەی هەڵسوکەوت و توندوتیژییەکانی دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی دەکات بەرامبەر خۆپشاندەران و رۆژنامەنوسان

دڵشاد