zagros news agency

قەهوەچی بۆ زاگرۆس: پێکهێنانی حکومەت پێویستییەکی نیشتیمانییە و دواخستنی لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نییە

 

منی نبی قهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان جەخت لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت دەکاتەوە و ڕادەگەیەنێت، دواخستنی زیاتری لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نییە و پێویستە بەرژەوەندی گشتی بخرێتە سەرووی بەرژەوەندی حزبییەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ زاگرۆس مونا قەهوەچی گوتی:پێکهێنانی حکومەت لەم قۆناغە هەستیارەدا تەنها بابەتێکی سیاسی و ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکان نییە، بەڵکو پێویستییەکی نیشتیمانییە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیان و بژێوی هاووڵاتیان، بوژانەوەی بازار و داهاتووی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

راشی گەیاند: لەبەر ئەوەی جێگیری سیاسی بنەمای جێگیری ئابوورییە، حکومەتێکی بەهێز و خاوەن بڕیار دەتوانێت متمانە بگەڕێنێتەوە، بازاڕ بجوڵێنێتەوە، وەبەرهێنان هان بدات و دەرفەتی کار بۆ گەنجان زیاد بکات. هاوکات، یەکگرتوویی دامەزراوەکان و بوونی حکومەتێکی کارا، پێگە و ناوبانگی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ناوچە و ئاستی نێودەوڵەتیدا بەهێزتر دەکات.
دەشڵێت خەڵکی کوردستان نابێت نرخ و قوربانی ناکۆکی و درێژەکێشانی گفتوگۆ سیاسییەکان بدەن، بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە هەموو لایەنەکان بەرژەوەندی گشتی بخەنە سەرووی بەرژەوەندی حزبی و بە ڕۆحی بەرپرسیارێتیی نیشتیمانییەوە، هەنگاوی خێرا بۆ پێکهێنانی حکومەت بنێن.
ئەوەشی خستەروو: پێکهێنانی حکومەت هەنگاوێکە بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی خەڵک، بوژاندنەوەی بازار و بەهێزکردنی پێگەی کوردستان، چونکە دواخستنی زیاتر لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە و بێگومان زیانەکەی بۆ هەمووان دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا هەڕەشە لە بانکی ناوەندیی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ دەکات

سەڵاح

سعودیە حاجیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو ده‌كات

یاسین