zagros news agency

دوو تۆمەتبار دەستگیر كران

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە دزی لێكرابوو ، دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بڕێك ئاڵتون و پارەدا .

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە گەڕەكی كانی با لەشاری سلێمانی دزی لێكراوە ، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گووتی: لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕی (60 مسقاڵ ئاڵتون ، پێنج هەزارو 100 دۆلار ، دوو ملیۆن و 850 هەزار دیناری عیراقی ) .

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە ئێستادا تۆمەتباران ( أ،س،م و م،م ،ع ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو قوتابییانەی لە خوێندان دابڕاون دەتوانن بۆ خوێندن بگەڕێنەوە

سەڵاح

زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر چونی شاندێكی پارتی بۆ بەغدا ئاشكرا ده‌كات

دڵشاد

وەزیری سامانە سرووشتییەکان وەڵامی دەنگۆی قاچاخی به نەوت دەداتەوه

یاسین