ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتارێکی پارتی: حکومەتی عێراق هیچ خاڵێکی ڕێککەوتنەکەی شنگالی جێبەجێ نەکردووە

ماجد شنگالی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دە ساڵ بەسەر کارەساتی شەنگالدا تێدەپەڕێت و هێشتا شارەکە و خەڵکەکەی ئازاری زۆریان دەچێژێت، لە 3 ی ئابی 2014 دا قێزەونترین تاوانی مرۆڤایەتیتان بەدرێژایی مێژوو ئەنجامدا کاتێک دەستدرێژییان کردە سەر هەموو شارێک و پیاوەکانی کوشت و ئافرەت و منداڵەکانیان ڕفاند، لەگەڵ وەبیرهێنانەوەی ئەم تاوانە ئازاربەخشانە، داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی خەڵکی ئەم شارە لە ئەستۆ بگرن و بازرگانی بە مەسەلەکانیان نەکەن و لە ئامانجە شەخسییەکانی خۆیان دووری بخەنەوە و تراژیدیاکانیان بۆ گەیشتن بە ئامانجە حزبی و سیاسییەکانیان نەقۆزنەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتت: ڕۆژی 09-10-2020، بە چاودێری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردتان مەسروور بارزانی، ڕێککەوتنی شنگال لە بەغدا واژۆ کرا، ئامانج لێی ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەمنی، کارگێڕی، ئاوەدانکردنەوەو گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بوو، بەلام هەندێک لایەنی سیاسی بە تایبەت ئەوانەی لە حەشدی شەعبی نزیکن نایانەوێت ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت و ئامانجیشیان ئەوەیە شنگال لە هەرێمی کوردستان دووربخرێتەوە.
ماجد شنگالی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە حکومەتی عێراق هیچ خاڵێکی ڕێککەوتنەکەی جێبەجێ نەکردووە، هەنگاوی جدیشی نییە بۆ ئەو مەبەستە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارام پشدەری : دەمانەوێت ئەو پرۆژانەی بە هۆی دەسهەلاتدارانی سلێمانیەوە وەستاون تەواویان بكەین

گوران

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى گشتاندنێک لەبارەى دامەزراندنى وانەبێژان دەردەکات

یاسین

هەولێر… كردنەوەی سەنتەری ناوەندی خانووبەرە

سەڵاح