بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر (CTG) رایگەیاند، شەوی 23ـی شوباتی 2024، دوای کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری لە سنووری ناحیەی تەکیە لە قەزای چەمچەڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە.
دەستگیرکراوەکە ناوی بە (ض، ض، خ، ح) هاتووە و لەدایکبووی 1988ی قەزای حەویجەیە لە پارێزگای کەرکووک.
دژەتیرۆر باسی لهوهش كرد، تۆمەتبارەکە “پێشینەی کاری هەبووە لە ناو رێکخراو و گرووپە تیرۆرستییەکاندا و لەلایەن دادگەکانی عێراقەوە بە مادەی 4ی تیرۆر داواکراو بووە”.
بەگوێرەی دژەتیرۆر، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە رادەستی یاسا کراوە.