ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگاى هەولێرەوە

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگاى هەولێرەوە، لە بارەى کارکردن لە پڕۆژەى ئاوى ئیفراز سێ ، “لەڕۆژێکدا (60 هەزار مەتر سێ جا ئاو) بۆ شاری هەولێر زیاد دەبێت”.

پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ، کە ئاوی پاک بۆ 40%ی دانیشتووانی شارى هەولێر دابین دەکات، بەهۆی شکانی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 لە جۆری GRP لە نزیک ووێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ دوای چاککردنەوەی بۆڕیەکە هێشتاش نەدەتوانرا پڕۆژەکە بە توانای خۆی کاربکات و دەبوایە پێنج پەمپ کاربکات کە توانای هەر یەکەیان (2 هەزار مەتر سێجا ئاو) لە کاتژمێرێكدایە کە دەبوو 10 هەزار مەتر ئاو لە کاتژمێرێك بۆ شاری هەولێر بگوازێتەوە، بەناچاری کرابوو بە چوار پەمپ، بەمشێوەیەش ووێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز3 بە ڕێژەى 80%ی توانای خۆی کاری دەکرد.

بۆ چارەسەرکردنى ئەوکێشەیە و لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی شاری هەولێر لە گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاترى ئاو بۆ هاوڵاتییان، لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر پڕۆژەى گۆڕینی هێڵى 1500ملم جۆری GRP بۆ جۆری کاربۆن ستیل لە هێڵی گوێزەرەوەی ئیفراز 3 بەکۆتایی هات، بەمەش 2 هەزار مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێك زیاددەبێت، هاوتەریب لەگەڵ ئەم پڕۆژەیەدا پڕۆژەی چاککردنەوە و کارپێکردنى ووێستگەیەکی ترى پڕۆژەى پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز3 بە توانای (5 سەد مەتر سێ جا ئاو) لە کاتژمێرێك دەکەوێتەکار، کە کۆی گشتی لە ڕۆژێکدا (60 هەزار مەتر سێ جا ئاو) بۆ شاری هەولێر زیاد دەکات، بۆ ئەو مەبەستە ئاگادارى هاوڵاتیانى شارى هەولێر دەکەینەوە، لە ئێستادا بەهۆى کارکردن لە بەستانەوەى هێڵى نوێى پڕۆژەکە بەیەکترەوە، لە ئەمڕۆ 2024.8.5 لە کاتژمێر 12 نیوەڕۆ بۆ ماوەی 34 کاتژمێر پڕۆژەکە ڕادەوەستێت، بۆیە داواکارین لە هەموو لایەک لەو ماوەیەدا دەست بە ئاو بگرن.

پارێزگاى هەولێر
2024.8.5

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل و حەماس له‌ ڕێككه‌وتن نزیك بوونه‌وه‌

سەڵاح

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول

دڵشاد

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

یاسین