بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و ژمێریاریی سەربازیی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوە دەدات: “داوا لە سەرجەم پێشمەرگە و ئەفسەران دەکەین، پشت بە هەواڵ و زانیارییەکانی پەیجی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگە ببەستن.”
ئەمڕۆ چوارشەممە 7/8/2024، لیوا توانا سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و ژمێریاریی سەربازیی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: “بەداخەوە ماوەیەکە بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بە مەبەستی زیادکردنی بینەر و لایك و كۆمێنت، هەواڵ و زانیاریی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە، ئەمەش کێشەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دروست کردووە و دەچنە بەردەم بانکەکان بەهۆی ئەو زانیارییە ناڕاستانەی بەشێک لە میدیاکان بڵاویان دەكەنەوە.”
ئەوەشی خستووەتە ڕوو: “داوا لە سەرجەم پێشمەرگە و ئەفسەران دەکەین، پشت بە هەواڵ و زانیارییەکان لە پەیجی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگە ببەستن.”