zagros news agency

لە دوای داخستنی پاڵاوگە نا یاساییەکان، کارگە و مۆلیدەى گەڕەکەکان پابەندى ژینگە پارێزى دەکرێن

 

لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەى پارێزگارى هەولێر و دواى کۆبوونەوەی فراوانی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتییەکان، لیژنەکانی قائیقامییەتی ناوەندى هەولێر لەگەڵ نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی ژینگە و تەندروستی هەولێر، لە هەڵمەتێکدا دەستیانکردووە بە پێدانى ڕێنمایی ژینگە پارێزى و پابەندکردنى کارگە پیشەسازییەکان و مۆلیدەی گەڕەکەکان بە بڕیار وڕێنماییەکان.

هەر کارگەیەکى پیشەسازیی یاخود مولیدەیەکى گەڕەکەکان هۆکار بێت بۆ دەردانی دووکەڵ و نەبوونى سیستەمێکی تەندروستی بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگە و بەرگە هەوا و پابەندى بڕیارەکانى پارێزگا نەبێت، سزا دەدرێت، لەوانە سزای پێ بژاردن، تا دەگاتە داخستن و ڕاگرتنی کارەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین

پەرلەمانتارێك: گەڕاندنەوەی 50 هەزار پاکستانی لە عێراقەوە بۆ وڵاتەکەیان 50 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت

سەڵاح

رێزان ئەنوەر: لیستی ١٩٠ی پارتی لیستی خزمەتکردنە بە ھەموو چین و توێژەکان

دڵشاد