ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هێشتا بەربەست لەبەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە هێشتا بەربەست لەبەردەم دەست پێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەیە، هەندێك لایەنی سیاسی و كەسی ناو وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەر چەند هۆكارێك لەو بابەتە رژد نین.

نەهرۆ مەحموود رەواندزی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هێشتا بەربەست لەبەردەم دەست پێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەیە، هەندێك لایەنی سیاسی و كەسی ناو وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەر چەند هۆكارێك لەو بابەتە رژد نین، لەوەتەی هەناردنی نەوتی هەرێم وەستاوە، وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ پارێزگاریكردن لە ئاستی دیاریكراوی ئۆپێك بۆ هەناردن لە باشووری عێراق قەرەبووی هەناردنی نەوتی هەرێم دەكاتەوە كە 400 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە، چونكە بەپێی ئەو پشەكەی ئۆپێك بۆ عێراقی دیاری كردووە رۆژانە دەتوانێت سێ ملیۆن 500 هەزار نەوت هەناردە بكات.

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: ئەو كەمبوونەوەی بەهۆی وەستانی هەناردنی نەوتی هەرێم دروست بووە لە باشوور قەرەبوو كراوەتەوە، بۆیە لە حاڵەتی رێككەوتنی هەردوو حكوومەتی هەرێم و فیدراڵی لەبارەی دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم، پێویستە بەغدا هەناردنی 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە باشوور كەم بكاتەوە بۆ هەناردنی نەوتی هەرێم.

هەروەها نەهرۆ مەحموود رەواندزی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە تا ئێستا هەردوو حكوومەت نەگەیشتوونەتە رێككەوتن لەبارەی چەند بابەتێكەوە لەوانە دیاریكردنی تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێك نەوت لەلایەن كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكان لە هەرێم، كە ئەوەش كێشەیەكی ترە لەبەردەم دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوت.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ به‌شداری شاندی هه‌رێمی كوردستان کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گۆڕانی کەشوهەوا و ته‌ندروستی له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سەڵاح

پزیشكیان، بە فەرمی سەرۆك بارزانیی بۆ سەردانكردنی ئێران بانگهێشت كرد

سەڵاح

زاخۆ… لاشێ کەسەکێ د رویبارێ هیزلی دا هاتە دیتن

دڵشاد