zagros news agency

ڕوونکردنەوەیەک لە قایمقامیەتی قەزای خەباتەوە

ھاووڵاتییان و دانیشتووانی قەدرگرانی سنوورەکەمان، وەک قایمقامیەتی قەزای خەبات لە داواکاریی هاووڵاتییانمان سەبارەت بەنەهێشتنی دووکەڵی وێستگەی کارەبای ھەڵمی خەبات، ئاگادارین. دەمانەوێت هاووڵاتییان و دانیشتووانمان دڵنیا بکەینەوە ئەم بابەتە لەئێستادا بەلای ئێمەوە لە هەموو پرسێکی دیکە گرنگترە و ڕێوشوێنی دەستبەجێمان گرتووەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی.
بۆم ئەم مەبەستەش، بەئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا و کاریگەر بۆ گرفتی وێستگەکە، لەگەڵ بەڕێز پارێزگای هەولێر و وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان و ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ لەسەر ھێڵین.
دەمانەوێت جەخت لەوە بکەینەوە کە فەراھەمکردنی ژینگەیەکی پاک بۆ هاووڵاتییان و دانیشتووانی دەڤەرەکە لە پێشینەی کارەکانمان دەبێت. هەروەها ئێمە بە پەرۆشەوە کاردەکەین بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا چارەسەری بنەڕەتیی ئەم گرفتە بکرێت.
لەپاڵ ئەمەشدا، پاڵپشتی و هاوکاریی دانیشتووان و ھاووڵاتییانمان بەرز دەنرخێنین.

قایمقامیەتی قەزای خەبات

10/8/2024

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا و باکووری کوردستان؛ قەیرانی کەمئاوی هەڕەشەیەکی گەورەیە

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ توركيا ده‌كات

یاسین