ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خوێندنى باڵا سکۆلەرشیپى خوێندنى (ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتى کۆریاى باشوور بڵاودەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆریاى باشوور لە چوارچێوەى هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پلاندانان و سێنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشور (KDI School) چەند کورسیەکی خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لەبوارەکانی (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى و خاوەندارێتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانکۆکانی وڵاتی کوریای باشور تەرخان کردووە.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینیەکان دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی لینکی هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
https://kdischool.ac.kr/menu.es?mid=a40202000000
مەرجەکان:
• پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یاخود مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65) کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ماستەر و کۆنمرەی ماستەری لە (70 )کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی دکتۆرا.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ هەردوو بەرنامە پێشکەش بکات. (بۆ ماستەر پێویستە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت، بۆ دکتۆرا پێویستە ماستەر و دکتۆراکەی هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکە.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنمایانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت، بۆ هەر پرسیارێکیش یان زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
له‌ كۆتاییدا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، دوا کات بۆ پێشکەش کردن و مەرجی زمان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی تر یا لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەکەی تر جیاوازە، تکایە بەر لە پێشکەش کردن بە وردی سەرنجی مەرج و رێنماییەکان بدەن،  دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://scholarship.digital.gov.krd/#/login

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

سەرۆکی حەشدی شەعبی سەردانی بنکەی سەربازیی عەین ئەسدی ئەنبار کرد

سەڵاح

لە پارێزگای لازقییە‌ی باکوری سووریا سێ سەربازی حکومەت کوژران

سەڵاح